پارێزگاری سلێمانی دژی تاقمەكەی نەخێر هاتەدەنگ, چالاكیەكە رەتدەكاتەوە
دوای ئەوەی تاقمەكەی نەخێر بڕیاری سازدانی چالاكیەكی جەماوەریاندا لە نێو یاریگای نێودەوڵەتی سێمانی كە هاوكاتە لەگەڵ كاتی كردنەوەی یارگایەكە لە رۆژی شەممە, لەئاگاریەكدا پارێزگاری سلێمانی كەرنەڤاڵی نەخێر لە یاریگای سلێمانی بەنایاسایی دەزانێت و رەتی دەكەنەوە.
ئاگادارییەك لە پارێزگای سلێمانییەوە
ماوەیەكە لێرەو لەوێ باس لە ئەنجامدانی كەرنەڤاڵێك بۆ (نەخێر لە ئێستادا) لە یاریگای سلێمانی دەكرێت، ئەم كەرنەڤاڵە لە بەشێك لە راگەیاندنەكاندا وەك كەرناڤاڵی (نەخێر لە ئێستادا) بۆ ریفراندۆم و لەشوێنی تر بە مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی ناو دەبرێت.
ئێمە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ هەرچالاكییەكی مەدەنی و سیاسی پێویستە لەپارێزگای سلێمانی مۆڵەت وەربگیرێت، بەڵام ئەم چالاكییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لەیاریگای سلێمانی ئەنجام بدرێت بەناوی (كەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادا)، هیچ مۆڵەتێكی یاسایی وەرنەگرتوە، بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوەو روداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەكارانی ئەم چالاكییە، كە لە لایەك ناودەنرێت كەرنەڤاڵ و لەلایەكی ترەوە ناودەنرێت مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی.