چای سه‌وز به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و دژی شێرپه‌نجه‌یه
له نوێترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه چای سه‌وز باشتر و به سود تره له چایهكانی تر، مرۆڤ ده‌پاریزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه” که چای سه‌وز گرنگی و بایه‌خێکی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پارێزگاری لێ ده‌کات له زۆر نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی جۆره‌کانی شێرپه‌نجه، ئه‌مه له كاتێكدایه پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه” که چای سه‌وز ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی چه‌وری له‌ش و که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلسترۆلی زیان به‌خش له نێو خوێندا له لایه‌کی تر ئه‌وه‌یان باس کردن که جای سه‌وز وه‌ک ماده‌یه‌کی دژه نه‌خۆشی کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زیادبوونی چالاکی له‌ش و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌ره بۆ زیادبوونی چالاکی رێژنه لیمفاویه‌کان و خلۆکه سپیه‌کانی خوێن، هه‌روه‌ها ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان به‌هێزتر ده‌کات