ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن پێویسته ئه‌م زانیارییه بزانێت..!
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که جگه‌ره کێشان زیانێکى زۆر ده‌گه‌ینێت به ته‌ندروستی مرۆڤ و ئه‌بێته هۆی توش بوون به شێرپه‌نجه‌ی میزلدان جگه له توش بوون به نه‌خۆشیه‌کانی تر.”
پزیشکه‌کان له په‌یمانگه‌ی شێرپه‌نجه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکی له توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه” که زۆرێک له توێژینه‌وه‌کانی پێشوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که جگه‌ره کێشان کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و ئه‌بێته هۆی توش بوون به زۆره‌ها نه‌خۆشی له سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌ییه.
به‌پێی دواین راپۆرتی توێژینه‌وه‌که ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن به رێژه‌ی 50% توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی میزلدان ده‌بنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که جگه‌ره‌ناکێشن، بۆ پیاوانیش به‌هه‌مان شێوه توشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن به‌لام له ئافره‌تان زیاتره ئه‌مه‌ش به هۆی جیاوازی هه‌لکه‌وته‌ی ره‌گه‌زی له نێوانیاندا.
هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان باسیشیان له‌وه كردووه” كه به هۆی پێکهاته ناوه‌کیه‌کانی جگه‌ره که زیانێکی زۆر ده‌گه‌ینن به خانه‌کانی له‌ش ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ئامێری به‌رگری له‌ش توانای نه‌مێنێت بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر گه‌شه‌ی خانه‌کانی شێرپه‌نجه و به زوویی بلاوبوونه‌وه‌ی خانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره له میزلدان توش بوونی به‌م نه‌خۆشیه.