پێویسته مرۆڤ له رۆژێكدا چه‌ند كاتژمێر كاربكات.؟ ئه‌وانه‌ی زۆر كار ده‌كه‌ن تووشی چی ده‌بن.؟
له نویترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ئه‌وه زانراوه، كه نابێت مرۆڤ له سه‌ر یه‌ك بۆ ماوه‌ی 11 كاتژمێر كار بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشی زۆر نه‌خۆشی ده‌بێت له‌وانه نه‌خۆشی دڵ.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه” که کارکردن بۆ ماوه‌ی 11 کاتژمێر ئه‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌گه‌ری توش بوونی هه‌یه به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان، بۆیه پیویتسه زۆر وریا بین له‌و باره‌وه.
پزیشکه‌کان باسیان له‌وه كردووه” که کارکردن بۆ ماوه‌ی 8 کاتژمێر هیچ زیانێکی ئه‌وتۆ ناگه‌ینێت به‌دڵ و ته‌ندروستی مرۆڤ به‌لام زیادکردنی کاتژمێره‌کانی کارکردن بۆ ماوه‌ی 11 کاتژمێر ئه‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری توش بوون به هنخۆشیهکانی دڵ به رێژه‌ی 67 % به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که‌م له‌م کاته‌دا که‌متر کارده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له توێژیهنوهکدا هاتووه” که کارکردن ئه‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکی و ماندووبونی دڵ ئه‌مه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی نێو دڵ و خوێنبه‌ره‌کان و سه‌ره‌نجام توش بوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان دووپات کرده‌وه که زۆر جار مرۆڤ توشی پاله‌په‌ستۆی خوێنیش ده‌بێت