ڤیدیۆ: بزانه مالیكی چۆن به پاره خهڵك دهكرێت و بێدهنگیان دهكات
ستروان ستیفنسن له وتارێكی دا له پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا لەبارهی دۆخی عێراق و تاکڕەوی نوری مالیکی چەندین بەڵگە دەخاتە ڕوو.
لە میانەی وتەیەکیدا ستیفنسن دەڵێت کاتێک عەللاوی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی عێراق لە مالیکی بردەوە ئێران بە توندی دژایەتی کردوو بە زۆر نوری مالیکی کردە سەرۆک وەزیران و ئەمریکاش بۆ ڕاگرتنی دۆخەکە بێدەنگی هەڵبژارد،ئەوەش ڕێگا خۆشکەر بوو بۆ دەستوەردانی ئێران لە عێراق و مالیکیشی کردە دکتاتۆر.
هەر لە میانەی قسەکانیدا ستیفنسن دەڵێت ئەوکات ڕەخنەی توندم لە سیاسەت و کارەکانی مالیکی دەگرت و لە بری پشتگیری کردنم داوام لێ دەکرا بۆ پاراستنی ئارامی عێراق بێدەنگ بم بەڵام من لەسەر تاوان و کاری تاکڕەوانەی مالیکی بەردەوام بووم جونکە دەمزانی چی بە سوننەو کوردەکان دەکرێت و چۆن مافەکانیان پێشێل دەکات و دەیویست مل بە هەمووان کەچ کات.
ستیفنسن دەڵێت ئەو کاتانەی قسەم لەسەر کارە نا ئەخلاقیەکانی مالیکی و هێز میلیشیاکانی دەکردو ئاماژەم بە هەیمەنەی ئێران لەناو جومگە گرنگەکانی دەسەڵات لە عێراق دەکرد نوری مالیکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا منی بە درۆزن و دوژمنی عێراقیەکان ناو دەبردو لەولاشەوە نوێنەرێکی ناردە لام و پێی وتم چیت دەوێت بۆت دەکەین و پێت دەدەین بەڵام هیچ مەڵێ لەسەرمان،ستیفنسن دەڵێت لە وەڵامدا بە نوێنەرەکەی مالیکیم وت بێدەنگ دەبم بەو مەرجەی مالیکی دەست لە کار بکێشێتەوە،چونکە دەمزانی هەرچی نەهامەتیە سەرچاوەکەی نوری مالیکیە.