حزبە کوردستانییەکان لە دەشتی نەینەوا پاڵپشتیان بۆ ریفراندۆم و سهربهخۆیی كوردستان راگهیاند
پارته کوردستانییەکان لە دەشتی نەینەوادا پاڵپشتیان بۆ ریفراندۆم و سهربهخۆیی كوردستان دەربڕی و راگەیاندراوێکی هاوبەشیان سهبارهت بهو پرۆسهیه بڵاو کردەوە.
به مهبهستی پاڵپشتیكردنی پرۆسهی ریفراندۆم و سهربهخۆیی كوردستان له قهزای شێخان، هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، حزبی شوعی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و سێ پارتی دیکەی کلدانی، لە بارەگای یەکێتیی لە قەزای شێخان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بۆ پاڵپشتی کردن لە ریفراندۆم راگەیاند.
لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا سەرجەم لایەنەکان دووپاتیان لەوە کردەوە” کە بە جیددی پاڵپشتی لە ریفراندۆم دەکەن، هەروەها بڕیاری پێکهێنانی ژوورێکیان دا بۆ بەڕێوەبەردنی ریفراندۆم لە دەشتی نەینەوا دا.