سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ حكومه‌تی ئیتاڵیا: هاوسۆزی خەمتانین

خواكوڕك

سورۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یانراوێكی له‌باره‌ی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیتاڵیا بڵاوكرده‌وه‌. ڕۆژی چوارشەممە 24ـی 8ـی 2016 لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نزیك ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان گیانیان لەدەستدا.

له‌راگه‌یانراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌س و كاری قوربانیان و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ ده‌ڵێت، “بەهۆی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە بەناوی خۆمان و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی ئیتالیای دۆست و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەكەین و “.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یانراوه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانیه‌كانی حكومه‌ت و گه‌لی كورد بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ئیتاڵیا هاتووه‌، “هاوسۆزی خەمیانین هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازین و ڕۆحی قوربانیان شاد بێت”.

Back to top button