فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌یان تیرۆریستی داعشیان كووشت و به‌چڕی حه‌ویجه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن

شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی، رایده‌گه‌ێنت فرۆگه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ چڕی قه‌زای حه‌ویجه‌ تۆپباران ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌وه‌ دەیان چەکداری داعش کوژراون.

لە راگەیێندراوێکدا شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق رایگەیاندوه‌” رۆژی هەینی 8/9/2017، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان قەزای حەویجەیان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا دەیان چەکداری داعش کوژران، به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ بۆردوومانه‌كه‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامدراوه‌ و چه‌ندین عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریستان كراوه‌ته‌ ئامانج و ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه‌ به‌ ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سه‌رده‌می حكومڕانی م=نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌شیك له‌ خاكی عێراق و له‌ 12ی حوزه‌یرانی 2014 قه‌زای حه‌ویجه‌ی داگیركرد.

Back to top button