ئه‌و پیاوانه‌ی نه‌زۆكن زیاتر تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن بزانن چۆن.؟
له تازه‌ترین توێژینه‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه نه‌زۆكی له پیاوان وا ده‌كات تووشی نه‌خۆشی دڵ ببێت.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی روون کردۆته‌وه که ئه‌و پیاوانه‌ی توشی نه‌زۆکی ده‌بن و ناتوانن منال بهێننه ژیانه‌وه ئه‌وا مه‌ترسی توش بوونیان به نه‌خۆشی دڵ لێده‌که‌وێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و پیاوانه‌ی که ئه‌م کێشه‌یان نیه، پزیشکه‌کان له زانکۆی “ستانفورد” ولایه‌تی کالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه مه‌ترسی توش بوونی پیاوانی نه‌زۆک به نه‌خۆشی دڵ له به‌رزبوونه‌وه دایه چونکه له میانه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و هه‌یه له نێوان نه‌زۆکی و توش بوون به‌نه‌خۆشی دڵ.
هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه” که مردن به هۆی توش بوون به نه‌خۆشی دڵ به‌رێژه‌ی 17% لای ئه‌و پیاوانهیهکه نه‌زۆکن ئه‌مه‌ش به هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی که‌سه‌که و هه‌روه‌ها توش بوونی به نه‌خۆشی دڵ.