ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه پێویسته ئه‌م خواردنه‌وه‌یه زۆر بخۆن
وه‌ك ده‌زاندرێت نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشیه باوه‌كان و له ئێستادا به‌شیكی زۆر له خه‌ڵكی له‌سه‌ر روی زه‌مین به بێ وویست و ئاگاداری خۆیان تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون، له توێژینه‌وه‌یه‌كیش ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه” كه زۆر ئاو خواردنه‌وه رێگری ده‌كات له به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره له له‌شی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی (که‌نه‌دی) ئه‌وه‌ی ده‌رخست” که خواردنه‌وه‌ی ئاو له بڕی خواردنه‌وه گازیه‌کان که رێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری تیایه ئه‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له توش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره له جۆری دووه‌م، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانکۆی ” لافال ” ی که‌نه‌دی به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ک پزیشک ئه‌نجامدرا که تیایدا سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ” جان بيير ديبرس ” پزیشکی بواری نه‌خۆشی شه‌کره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که قه‌له‌وی کۆبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری زۆر له ناوچه‌ی سک ئه‌بێته هۆی توش بوون به هنخۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی دڵ‌و خوێنبه‌ره‌کان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه” که که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه‌کان که رێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری تیایه و خواردنه‌وه‌ی ئاو له بڕی ئه‌مان ئه‌بێته هۆی خۆ دوورخستنه‌وه‌ی له نه‌خۆشی شه‌کره بۆیه پێویسته مرۆڤ زیاتر پشت ببه‌ستێت به خواردنه‌وه‌ی ئاو له بڕی خواردنه‌وه گازیه‌کان.