چەند نهێنیەك لەنێوان گۆڕان و یەكێتی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

لەسەر چارەسەر كردنی پرسی پارێزگای سلێمانی و ئاڵوگۆڕی پارێزگای سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و نەوشێروان مستەفا لەگەڵ هەردوو فراكسۆنی یەكێتی و گۆڕان بۆ ئاڵوگۆڕی پارێزگای سلێمانی دانیشتن بۆ یەكڵایی كردنەوەی ئەو پۆستە.
ئەمە لەكاتێكدایە بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی یاسایی و سیاسی ئەمە راستەوخۆ دەستێوەردانی حزبە لەكاروباری ئیداری و یاسای و حكومەتە.ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی پارتی دانا جەزا دەلێت، تاوەکو ھەڤاڵ ئەبوبەکر لە بەردەم بارزانی سوێندی یاسایی نەخوات، بە پارێزگاری دانانێن. رێكخەری ژووری یاسایی گۆڕانیش دەڵێت “ئەنجوومەن شەرعییەت بە پارێزگار دەدات نەک مەرسووم”.

هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن لەفراكسیۆنی پارتی دەلێت، د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر نابێتە پارێزگاری سلێمانی بەڵکو دەبێتە کاندیدی پەسندکراوی پارێزگای سلێمانی بەپێی یاسا، دواتر دەبێت مەرسوومی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دەربچێت و لەبەردەم سەرۆکی ھەرێمى كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی بخوات، ئینجا دەبێتە پارێزگار، ئەگەرنا ھەر د. ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگارە.

 

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پەكخستنی پەرلەمان و دۆخی قەیراناوی سیاسی لەژێر ناوی ئیرادەی پەرلەمان كە لەلایان یەكێتی و گۆڕانەوە سەركێشی لەسەر كرا، لەژێر ناوی ئیرادەی پەرلەمانەوە بوو، تا كار گەیشتە ئەوەی دۆخی سیاسی بەمەی ئێستا بگات، بەڵام كۆبوونەوەی نەوشێروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ فراكسیۆنەكانیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دوو رووی ئەو دوو سیاسیە و فراكسیۆنەكانیان دەردەخات، كە ئامانجی ئیقلیمی لەپشتەوە بوو بەتایبەتی ئەوكاتەی پارتیەكان دەیانگووت پرۆژەی 23ی حوزەیران پرۆژەیەكی ئێرانیە.

Back to top button