خواردنی سیر ده‌بێته هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له ده‌یان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
سیر یه‌كێكه له‌و رووه‌كه سه‌وزانه‌ی كه ره‌نگه له لای مرۆڤ خواردنێكی بیزراو بێت به‌هۆی بۆن و تامهكهیهوه، به‌ڵام سیر یه‌كێكه له‌و رووه‌كانه‌ی كه ده‌یان نه‌خۆشی له له‌شی مرۆڤ لاده‌بات و پێكهاته‌یه‌كی زۆر به‌هێزه و مرۆڤ ده‌پارێزێت له ده‌یان نه‌خۆشی.
ئه‌توانیت سیر چ به ته‌ری وه چ به کۆلاوی بخۆرێت واداده‌نرێت خۆاردنی رێژه‌یه‌کی باشی سیر له یه‌ک دانه‌وه بۆ پێنچ دانه سووده‌کی باشی بۆ هه‌ر سیسته‌می خۆراکی هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زیتی سیر به کار بێنیت وه‌کو چاره‌سه‌ره‌ک بۆ هۆکردنی گوێیه‌کان و پێیه‌کان .دانه‌یه‌کی سیر له‌گه‌ڵ زیتی زیتون پێکه‌وه بکوته هه‌روه‌ها ئه‌توانیت له ناو سهلاچهدا هه‌ڵبگریت بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته.
له لێکۆلینهوهیکدا ده‌ریان خستووه” که خۆاردنی سیر کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه به سه‌ر له‌شدا چونکه رێژه‌کانی شه‌کر و کڵۆرسترۆڵ له ناو خوێندا که‌م ئه‌کاته‌وه له ترسی تووش بوون به چهڵتهکانی دڵ و دیماغ وه یارمه‌تی رێگرتنی گۆرانکاری له چهڵتهکانی خوێن و گرێیه‌کانی شێرپنچه ئه‌کات.
ئه‌توانیت سیر به‌کار بێنیت بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی و سودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له‌وانه:-
چاره‌سه‌رکردنی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ئه‌کات، له لێکۆڵینه‌وه‌یدا ده‌ریان خستووه له‌وانه‌یه سیر پاستانی خوێن و کڵۆرسترۆڵ و رێژه‌کانی چه‌وری له ناو له‌شدا نزم بکاته‌وه، هه‌روه‌ها سیر ئه‌توانێت کڵۆرستروڵی LDL که‌م بکاته‌وه ئه‌م کڵۆرسترۆله ده‌ماره‌کان قه‌پات ئه‌کات له کۆتایدا ئه‌بێته هوێ ناخۆشیه‌کانی دڵ، سیر یارمه‌تی نزم بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و کلۆرستروڵ ریژهکانی چه‌وری له ناو خوێندا ئه‌کات، یارمه‌تی روونکردنی خوێن ئه‌کات، هه‌روه‌ها سیر پێک دێت له ئاوێته‌کان یارمه‌تی رێگیرگرتنی گه‌شه‌کردنی شێرپنچه ئه‌کات، وه له‌وانه‌یه خۆاردنی سیر یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی ترسی تووش بوون به شێرپنچهکان بکات به تایبه‌تی شێرپنچهی گه‌ده، هه‌روه‌ها سیر یارمه‌تی به‌رگیری کردنی دژی شێرپنچهکانی مه‌مک و ریخۆله‌کان ئه‌کات.