یه‌كێتی بۆ دواجار سه‌ردانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

يه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌وه‌فدێك له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات و دواین ئاگاداركردنه‌وه‌ و تێروانینی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ كۆمه‌ڵ ده‌ڵێن.

پاش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 7/9/2017 له‌ شاری سلێمانی به‌ سه‌ركردایه‌تی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی)، جێگری سكترێری گشتی یه‌كێتی، بڕیاردرا به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ زووترین كاتدا، له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌ راگه‌یاندراوێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ بئه‌وه‌ هاتووه‌” كه‌ بۆ دواین جار سه‌ردانی گۆران و كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و دواین هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیان وه‌كه‌ یه‌كێتی به‌هه‌ردوولا ده‌گه‌ێنن، كه‌ ئه‌و دوو حزبه‌ بێنه‌ پێش یاخود نا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتی بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان داوه‌ و له‌ نزیكترین كات، په‌رله‌مان كاراده‌كه‌نه‌وه‌، دوای ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ش، وه‌فدێك له‌ یه‌كێتی له‌ رۆژی هه‌ینی 8/9/2017 له‌ شاری سلێمانی، سه‌ردانی گۆرانی كردووه‌ و به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) گۆران نه‌رمی هه‌یه‌ بۆ پرسه‌كه‌ و داوای كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له‌ نێوان (پارتی و یه‌كێتی و گۆران)ی كردووه‌، ئه‌مڕۆش بۆ هه‌مان پرس وه‌فدی یه‌كێتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌ شاری هه‌ولێر و دواین قسه‌ی ئه‌وان وه‌رده‌گرن، پاشان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دواین بڕیار ده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه‌، جا گۆران و كۆمه‌ڵ بینه‌ پێش یاخود نا ئه‌وا پرۆسه‌كه‌ وه‌كو خۆی به‌رده‌وامی ده‌بێت و پاشه‌كشه‌ی تێدا ناكرێت.

Back to top button