بارزانی:هه‌موو كورد ئاماده‌یه‌ به‌رگری له‌ كه‌ركووك بكات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی به‌ریتانی دووپاتیكرده‌وه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دانووستان له‌گه‌ڵ عێراق ناكه‌ن.

(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی به‌ریتانی رایده‌گه‌ێنێت” ریفراندۆم له‌ كاتی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك.

بارزانی ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه‌”كه‌ هه‌موو كورد ئاماده‌یه‌ به‌رگری له‌ كه‌ركووك بكات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ هه‌ر لایه‌ن و گرووپێك بێت و هۆشداریش له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی میلیشیا شیعییه‌كان ده‌دات.

له‌ باره‌ی پرسی داخستنی سنوور، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی)  به‌ بی بی سی گوتووه‌” ئه‌و 2 وڵاته‌ به‌رژه‌وه‌ندی زۆریان له‌ كوردستان هه‌یه‌ و له‌به‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ سنوور داناخه‌ن.

Back to top button