سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر به باش وه‌سف ده‌كات
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی وه‌ڤدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ، له‌باره‌ی دواین هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، رایدهگهێنێت، كه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به زۆر باش وه‌سف ده‌كات”.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی دواین هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به رووداوی راگه‌یاند”کۆبوونەوەکە زۆر سەرکەوتوو بوو و هەوڵدەدەین لەم هەفتەیە پەرلەمان کارا بکەینەوە”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نیه‌تی كۆمه‌ڵ و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، گوتی: “ئومێد بەخوا لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەکەی دەردەکەوێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا یه‌كێتی بریاری له كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌دابوو، كۆمه‌ڵ و گۆڕان مه‌رجی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان هه‌بوو به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی، ده‌لێـ” هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستێكی زۆر باشه و له‌و هه‌فته‌یه په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌ینه‌وه”.