بە بەڵگە ئێران هاوکاری تاڵیبانە.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی bbc ی بەریتانی جەنڕاڵێکی سوپای ئەفغانستان دڵنیایی دەدات لەسەر بونی پەیوەندی لە نێوان ئێران و بزوتنەوەی تاڵیبان و ئاماژەش بەوە دەکات کە بەڵگەیان لە بەردەستە کە ئێران هاوکاری داوەتە تاڵیبان.
جەنڕاڵ شەریف یافتالی فەرماندەی فەرماندەیی سوپای ئەفغانی ڕوونی کردەوە کە ئەو بەڵگانە هی ماوەی ساڵانی پێشترن و دەیسەلمێنن کە ئێران لە هاوکاری کردنی تاڵیبان لە ڕووی سەربازیەوە درێغی نەکردووە.
ئەو جەنڕاڵە باس لەوەش دەکات کە ئەو هاوکاریانە زۆر بە نهێنی ئەنجام دراون و ئامانجی ئێرانیش لێدان بووە لە بەرژەوەندیەکانی سوپای وڵاتانی ئەفغانستان و ئەمریکا.