پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەسەر میرات دایك و برایەكی بریندار كرد

دوای ئەوەی ناكۆكی دەكەوێتە نێوخێزانی ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی گۆڕان ئەنوەر قادر, شەوی رابڕدوو ئەو پەرلەمانتارە لەگەڵ دوو لە پاسەوانەكانی هێردەكاتە سەر ماڵی دایكی و دایك وبرایەكی بریندار دەكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەندام پەرلەمانی گۆڕان ئەنوەر قادر بە (خواكوڕك) ی راگەیاند كە لەسەر كێشەیەكی خێزانییان كە پەیوەسیتە بە میرات دوێنێ‌ ئێوارە ئەنوەر قادر هاتۆتە بەردەرگای مالی دایكی دوای جنێودان و بێ‌ رێزی پێكردن, بە دەمانچە هێڕشی كردە سەر برایەك و دایی, هەردووكمانی بریندار كرد.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” گۆڕان بانگەشەی ئازادی و دیموكراسی لە كوردستان دەكەن كەچی ئەمڕۆ بەو بێ‌ دەسەڵاتیەی خۆیان دەستیان بچێتە گیانی دایك و براكەی سبەی بگەنە دەسەڵات دەبێت چی لەو میللەتە بكەن.
هەروەها گوتیشی:” وا بڕیارە سكالا لەسەر ئەو پەڕلەمانتارە تۆمار بكەن لە بەرامبەر ئەو بێ‌ رێزی و لێدانەی كە لە برایەك و دایكی داوە”

 

ئەنوەر قادر
Back to top button