رێژه‌ی هاتنی خه‌ڵك له‌م دوو رۆژه‌ له‌ رێژه‌ی دوومانگی رابردوو زیاتر بووه‌ بۆ سلێمانی

به‌گوێره‌ی زانیاره‌یه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ رێژه‌ی هاتنی خه‌ڵك بۆ پارێزگای سلێمانی له‌ گه‌شتیاری دوو مانگی رابردوو زیاتر بووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌لێت، خه‌ڵكێكی زۆر رووی له‌شاری سلێمانی كردووه‌، له‌ هوتێله‌كاندا قه‌ره‌باڵخیه‌كی زۆر هه‌یه‌، و شوێن نه‌ماوه‌”.
 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ خواكوڕك ئاشكرای كرد، ئه‌م دوو مانگه‌ی رابردوو زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی شاری سلێمانیان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌م دوو سێ رۆژه‌ی له‌ سلێمانی شتێكی گوماناویه‌ كه‌ رێژه‌ی سه‌ردانی شاری سلێمانی له‌م دوو مانگه‌ پر گه‌شتیاره‌ی ناو سه‌نته‌ری ئه‌م شاره‌ی زیاتره‌، ده‌لێت رێژه‌ی زۆری خه‌ڵك رووی له‌ سلێمانی كردووه‌،
 
سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی زانیاری هەیە زۆرترین سەر دانیکردن بۆ سلیمانی ، لەدوو رۆژی رابردوو زۆر زیاتر بوە لە مانگی پێشوتر ده‌شلێـ” خه‌ڵكه‌كه‌ لە قەندیل و پشدەر و هەلەبجە و گەرمیان و کەرکوک و هەولیر و کەمپی ئاوارەکان چونەتە سلیمانی و ئوتۆمبێلیشیان بۆ گیراوە”.
 
سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی به‌شێكی خه‌ڵك له‌ ئاراسته‌ی ده‌ڤه‌ری پشتده‌ر دابه‌زیون، كه‌ به‌ گرمانجی ده‌دوێن و شكل و شێوه‌یان له‌ گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ ده‌چێت، خه‌ڵكێكیش به‌عه‌ره‌بی قسه‌ده‌كه‌ن، پێده‌چێت له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عێراق هاتبن، ئه‌وانی تریش خه‌ڵكی پارێزگای سلێمان و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ولێرن، وه‌ك پشده‌ر و گه‌رمیان و كه‌ركووك و چه‌ندی ناوچه‌ی تر”.
 
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هاتوون، بۆ كه‌مپینی نه‌خێر هاتوون، ده‌شلێـ” خه‌ڵكه‌كه‌ به‌شێكی زۆریان داوه‌تی شاسوار عه‌بدولواحید”.
Back to top button