هادی عامری دان به‌وه ده‌نێت چیتر جێگای قبوڵ نیه هه‌رێمی كوردستان بمێنێت له‌عێراقدا

هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و فه‌رمانده له حه‌شدی شه‌عبی له دواین دیمانه‌ی دا له‌باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان گوتی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌مان كرد رێگاماندا هه‌رێمی كوردستان له‌ناو عێراقی تازه‌دا دروست ببێت، ده‌لێـ” پاش شه‌ڕی داعش عێراقیه‌كان هه‌رێمی كوردستانیان پێ قبوڵ نیه و رێگا به‌مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ین له عێراق دوای داعش دا”.
له لێدوانه‌كه‌ی دا هادی عامری گوتیشی” هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو رێگا به دروست بوونی ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراق درا، كه مه‌به‌ستی هه‌رێمی كوردستان بوو، ده‌شلێـ” ئه‌م هه‌ڵه‌یه له پاش له‌ناو بردنی داعش له عێراقدا، رێگا نادرێت، دوو باره ببێته‌وه، رێگا به‌مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ناده‌ین، چونكه ئه‌مه زیان به یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ده‌گه‌ێنێت”.
هادی عامری ده‌شلێـ، ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی كه عێراقیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر داعش داویانه، شایانی ئه‌وه‌یه كه له‌ناو عێراقێكی یه‌كگرتوو و به‌هێز دا بژین، نه‌ك پارچه چارچه‌كراودا، بۆیه مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراق زیانی هه‌یه، رای گشتی چیتر ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراق قبوڵ ناكات، ده‌بێت، ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق پارێزراو بێت، له‌پرسیاری پێشكه‌ش كاره‌كه‌دا كه گوتی ئایا ئێوه پێتا وایه نابێت چیتر هه‌رێمی كوردستان بمێنێت، هادی عامری ده‌لێـ” ئێمه نامانه‌وێت ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراق دا بمێنێت، ده‌بێت یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق پارێزراو بێت”.