بارزانی و ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی لە كۆبوونەوەدان
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە 9-9-2017)دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی بەسەردانێك گەیشتە هەولێر, ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی لە هەولێر لە كۆبوونەوەدان.
پێش سەردانی بۆ هەولێر، ئەحمەد ئەبو غەیت لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی عەبادی، ئەبو غەیت پشتگیریی خۆی بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق راگەیاندووە.
تا ئێستا كۆبوونەوەكە بەردەوامی هەیە(خواكوڕك) لە هەوالەكانی داهاتویدا, تەواوی زانیاریەكانی لە بارەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی بڵاو دەكاتەوە.