بەوێنە هەزاران كورد لە ئۆسلۆ و ڤیەننا پشتیوانی بۆ ڕیفراندۆم دەردەبڕن

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تا دێت پشتگیری سەربەخۆی بوونی كوردستان لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە فراوانتر دەبێت ئەمڕۆ لە پایتەختەكانی ئەوروپا هەزاران كورد بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان و گەیاندنی دەنگی كورد بە دەرەوە كەرنەڤاڵ و ئاهەنگ سازدەكەن. ئێستا لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و ڤیەننای پایتەختی نەمسا كەرنەڤاڵ بەڕێوەدەچێت.
كەرنەڤاڵەكان لەلایەن كۆمیتەی ریفراندۆم بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی باشووری كوردستان بە بەشداریی كوردانی هەرچوار پارچە (باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا) رێكخراون. بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە شاری سان پترسبورگی رووسیاش كەرنەڤاڵێك بۆ هەمان مەبەست رێكبخرێت.
كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان مافی دەنگدانیان لە گشتپرسیدا نییە، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن تەنیا لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە دەتوانن پشتیوانی باشوور بكەن و ئەگەر دەنگی بەڵێ سەربكەوێت و باشووری كوردستان سەربەخۆیی رابگەیێنێت، دەبێتە سەربڵندی بۆ ئەوان و شانازی پێوەدەكەن.

ڤیننا

 

Back to top button