مەسرور بارزانی: كاتەكە بۆ سەربەخۆیی گونجاوە
پرسی سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان لە 25ی 9 لە ئێستادا زۆربەی میدا جیهانیەكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە لە دواهەمین دیداری رۆژنامەوانیدا, راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، رای دەگەیەنێ كە كورد وەك ھەموو نەتەوەیەكانی دیكە مافی چارەی خۆنووسینی ھەیە.
مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكی رای گەیاندووە: “گەلی كوردیش وەك ھەموو گەلانی جیھان، مافی بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی ھەیە”.
مەسرور بارزانی، جەختیشی لەوە كردەوە: “ئەگەر تەماشای مێژوومان بكەیت، بەدرێژایی مێژوو چەوسێندراوینەتەوە”. دەشڵێت: “ئێمە وەك ھەموو نەتەوەیەك مافی چارەی خۆنووسینمان ھەیە، بۆیە لەو بڕوایەداین كاتەكە بۆ سەربەخۆیی گونجاوە”.