سەعدی پیرە: ئەگەر گۆڕان نەیەتە پێشەوە بڕیاری كۆتایی خۆمان داوە

دوای دەست پێكردنەوەی گەڕێكی دیكەی دانوستان لە نێوا پارت و لایەنە سیاسیەكان, بۆ كاراكردنەوەی پەڕلەمان بە تایبەت لە نێوان یەكێـی و بزووتنەوەی گۆڕان كە دوای ئەوە هات پارتی مەرجەكانی كاراكردنەوەی پەڕلەمانی وەلانا بەڵام گۆڕان ئامادەی كاراكردنەوەی پەرلەمان نەبوو, گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بەمەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ پارتی كۆ دەبینەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە ڕاگەیاند: “سبەی، یان ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ برادەرانی پارتی كۆ دەبینەوە ئامانج لە كۆبوونەوەكەش چالاككردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت”.
گوتەبێژەكەی یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند، ئێمە لەگەڵ برادەرانی گۆران كۆبووینەوە و ئەگەر هاتنە پێشەوە، باشە ئەگەریش نەیەنە پێشەوە ئێمە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بڕیاری كۆتایی خۆمان داوە، كاتیشمان بەدەستەوە نەماوە تا چیتر چاوەڕێ بكەین”.

 

Back to top button