فڕۆكەیەك كە 50 هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانی تێدایە بە ناچاری لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دەنیشێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك هاوڵاتی كوردستان كە دەیان ویست لە رێگەی فڕكە خانەی لوبنانەوە بگەرێنەوە هەرێمی كوردستان, دوای بەڕكەوتنیان فڕكەكە بە هۆی كێشەیەكی تەكنیكی بە ناچاری لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دەنیشێتەوە
فڕۆكەیەك كە دەیان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانی تێدایە و لە وڵاتی لوبنانەوە بەڕێكەوتووە بۆ ئەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بنیشێتەوە بەڵام بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی بە ناچاری لە دیمەشقی پایتەختی سووریا نیشتەوە.
كەناڵی( كوردستان 24) بڵاویكردووەتەوە كە فڕۆكەیەكی عێراقی كە 88 سەرنشینی تێدابووە، لە كاتی گەڕانەوەی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بزوێنەری لای چەپی تووشی كێشەیەكی تەكنیكی بووە و بە ناچاری لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سووریا بنیشێتەوە.
زیاتر لە 50 سەرنشینی نێو فڕۆكەكە هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن و بەشێكی دیكەیان عێراقی و لوبنانین، تا ئێستاش ئەو هاووڵاتیانە لە دیمەشق چاوەڕێی فڕۆكەیەكی عێراقی دەكەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.