بەڤیدیۆ.. داعش لە شەقامەكانی شارێكی ئێران ببینە

 ئۆتۆمبێلێک بە ئاڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە شارێکی رۆژئاوای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسووڕێتەوە.

هاووڵاتییەک لە شاری یاسوج لە رۆژئاوای ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار کردووە و تێیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب دەردەکەوێ، کە ئاڵایەکی گەورەی داعشی بەرز کردووەتەوە و بە خێراییەکی زۆر بەسەر شەقامێکدا دەڕوا.

ئەو کەسەی گرتە ڤیدیۆییەکەی تۆمار کردووە باس لەوە دەکات، کە ئۆتۆمبێلەکە تابلۆی عێراقی لەسەر بووە و لە گرتە ڤیدیۆییەکەشدا دەردەکەوێ، کە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی ئێران لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی داعش رێ دەکات

Back to top button