پەرلەمانی كوردستان بەبێ گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كارا دەكرێتەوە

دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە گفتو گۆ لە نێوان لایەنە سیاسیەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان تا ئێستاشی لەگەڵ بێت گۆڕان ئامادەی كاراكردنەوەی پەرلەمان نیە, فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندووە, زۆر چاوەڕوانی كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان كرا، بەڵام دەركەوت نایانەویت پەرلەمان كارا بكرێتەوە.

بەرپرسێكی یەكێتیش پێیوایە ئەركی كارا كردنەوەی پەرلەمان كەوتۆتە سەر شانی یەكێتی و پارتی و ناكرێت چیتر كۆبونەوەی لە پێناو كۆبوونەوە ئەنجامبدرێت.

بژاردەی كاراكردنەوەی پەرلەمان، بەبێ گۆڕان و كۆمەڵ پێویستی بە دانشتنێك هەیە كە 56 پەرلەمانتار ئامادەبن‌، یەكگرتوو و پارتی و یەكێتی رێژەی یاسایی دانیشتنەكە تەواو دەكەن، ئەوكات بە تەمەنترین پەرلەمانتاری ئامادەبوو، كۆبوونەوەكە‌ بەڕێوەدەبات، لە دانیشتنی دووەمیش دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

بەرپرسێكی یەكێتیی پێیوایە، ناكرێت چیتر چاوەڕوانی هیچ لایەنێك بكرێت، داواش دەكات پارتی و یەكێتی شانی خۆیان بدەنە بەر ئەو ئەركە.

 

Back to top button