لەماوەی حەوت مانگدا شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی توركیای كردووە

لەدەستپێكی ساڵی نوێی 2017 تاكو مانگی 7ی 2017، نزیكەی ٦ ملیۆن گەشتیاری بیانی كە لەنێویاندا گەشتیارانی ھەرێمی كوردستان و عێراقیشی تێدایە، سەردانی توركیا و بەتایبەت شاری ئەستەمبۆڵیان كردووە.

بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ژمێریاری شاری ئەستەمبۆڵ ” رێژەی ھاتنی گەشتیارانی بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو بۆ ٪٣٤ بەرزبۆتەوە”.
بەپێی ئەو ئامارە لەدەستپێكی مانگی كانوونی دووەم تا مانگی حوزیرانی ئەمساڵ، ٥ ملیۆن ٧٠٤ ھەزار و ٧٠٢ گەشتیار سەردانی شاری ئەستەمبۆڵی كردووە.

گەشتیارانی وڵاتی ئەڵمانیا، بەرێژەی ٩.٤% لەسەر رووی ھەموو ئەو گەشتیارانەی جیھان دێن ، كە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا سەردانی شاری ئەستەمبۆڵیان كردووە.

رێزبەندی كۆی گشتی سەردانی گەشتیارە بیانییەكان بۆ نێو شاری ئەستەمبۆڵ بە پێی رەگەزنامەی وڵاتەكانیان بەشێوەیە بووە.

ئەڵمانیا ٩.٤%، ئێران : ٧.٥%، عەرەبستانی سعودیە : ٥.٢%، ھەرێمی كوردستان و عێراق: ٤.٧%، رووسیا: ٤.٤%، فەرەنسا: ٣.٥%، بەریتانیا: ٣.٥%، ئۆكرانیا: ٣.١%، ئەمەریكا : ٢.٩%، ھولندا: ٢.٦%، كویت: ٢.٤%.

Back to top button