دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ئاشكرا ده‌بێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوو، ئه‌مرۆ 10ی 9ی 2017 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرینگ له‌كۆبوونه‌وه دانه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌ی یهكڵاكهرهوه ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی وه‌ك كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، مەلا بەختیار سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکات و هەریەک لە (سەعدی پیرە، عەدنان حەمەی مینە، ڕزگار عەلی، خالید شوانی و قوباد تاڵەبانی) ئەندامی شاندەکەن، هاوکات نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی شاندی پارتی دەکات و هەریەک لە (فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ڕۆژ نوری شاوەیس، ئازاد بەرواری، ڕێبوار یەڵدا و دڵشاد شەهاب) بەشدارن.
پێشتر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بریاری كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی دا، دوایش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بریاره‌كه‌ی په‌سه‌ند، پاشان بۆ جاری كۆتایی وه‌ڤدێك پێكهات له‌یه‌كێتی دا بۆ دواین سه‌ردانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئه‌مرۆش له‌سه‌ر دواین بریار له‌گه‌ڵ پارتی بۆ یهكڵاكردنهوهی پرسه‌كه له‌كۆبوونه‌وه دانه”.