بارزانی:په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سلێمانی كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامێكی دا سوپاسی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”  جارێکیتر سەلماندتان سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانییە”.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵكی سلێمانی له‌دژایه‌تی كردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سلێمانی كردوو له‌ په‌یامه‌كه‌دا، بارزانی رایگه‌یاند” بۆ خەڵکی شاری سلێمانیی خۆشەویست، دوێنێ هەقیقەتی هەڵوێستی خەڵکی بە شەرەفی سلێمانی دیار بوو. جارێکیتر سەلماندتان سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانییە“.

هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە: ”پڕ بە دڵ بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە سوپاستان دەکەم“.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ خەڵکی سلێمانی:

بۆ خەڵکی شاری سلێمانیی خۆشەویست:

دوێنێ حەقیقەتی هەڵوێستی خەڵکی بە شەرەفی سلێمانی دیار بوو. جارێکیتر سەلماندتان سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانییە. پڕ بە دڵ بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە سوپاستان دەکەم.

Back to top button