لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم بڵاوكرده‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن واده‌ی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی بۆ لایانه‌كان، دیاری كرد، لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بانگه‌شه‌ كردن بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌، له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوو”رێگەنادرێت شەقام و رێگەی گشتی و پردەكان بگیرێت و جام و ژمارەی ئۆتۆمبێل داپۆشرێت، ھەركەسێك سەرپێچی بكات سزادەدرێت.

وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لەكاتی بانگەشەی ریفراندۆم سەرپێچی یاسایی نەكەن”.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “ھیوادارین خەڵكی كوردستان بەتایبەتی جەماوەری پایتەخت، وێڕای گەرم و گوڕی و حەماسەت بۆ سەربەخۆیی و مافی چارەنووس، بە تەواوی پێكھاتە و ئاراستە سیاسییەكانەوە نموونەیەكی یەكجار جوان لە تەبایی و یەكدەنگی و باوەڕ بەخۆبوون و پابەندبوون بە رێنمایی و رەھەندە نیشتمانییەكانەوە ئەم پڕۆسە گرنگ و چارەنووسازا بە سەركەوتوویی بە ئاكام بگەیەنێت”.

 
Back to top button