ئاڵای كوردستان له‌لایان حشدی شه‌عبیه‌وه سوتێنرا و هێزه كوردیه‌كانیش جوڵهیانكرد
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ چه‌ند كه‌سێكی به‌عسی و چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌حشدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌وانیی شاره‌دێی مه‌نده‌ڵی ئاڵای كوردستانیان هێنا خواره‌وه، ئاڵای كوردستانیان سوتاند، له‌و باره‌یه‌وه، هێز و لایانه سیاسیه‌كانی كوردستان رایانگه‌یاند” به‌شێوەیەکی توند هۆشداری بە میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی دراوە کە نزیک بارەگاکانی سنوورەکە نەبنەوە و هەوڵی سووتاندن یان هێنانەخوارەوەی ئاڵای کوردستان نەدەن، بەپێچەوانەوە کاردانەوەکان بەرامبەریان توند دەبێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هێز و لایانه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایانگه‌یاند، بۆ ئەوان نەخوازراوەو نایانەوێت، بەردەوامی بەو دۆخە بدرێت، كە “كۆمەڵێك كەسی كۆنە بەعسی بوون ئەو كارەیان كردووە هه‌روه‌ها لایەنەكان بەتێكرای دەنگ هۆشداریشیاندا، لەئەگەری بەردەوامی ئەو دۆخە كاردانەوەی كوردی لێدەكەوێتەوەو ئەوانیش “بەرپرس نابن لە هەر كاردانەوەیەك لەو بارەوە بنوێنرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه”ئازاد حەمید، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی مەندەلی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چەکدارانی میلیشیای عەسایبی ئەھلی حەق لەگەڵ چەند کەسێک، دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە سنووری شارەدێی مەندەلی، دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کەوتنە جوڵە و لەناو بازاڕی شارەدێیەکە، ژمارەیەک ئاڵای کوردستانیان هێنایە خوارەوە و دواتر سووتاندیان”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە جگە لە دژایەتیکردنیان بۆ ڕیفراندۆم، داوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری شارەوانیی مەندەلی و سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانییان کردووە کە هەردووکیان کوردن. دووپاتیشی کردەوە: بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە مەندەلی ناگۆڕدرێت و ئەم کارانە پاشگەزمان ناکاتەوە. گوتیشی: دوای ڕووداوەکە، پارێزگاری دیالە و فەرماندەی پۆلیسی دیالە گەشتوونەتە مەندەلی، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو کەسانە”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقی له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان شاخه‌وان عه‌بدولڵا رایگه‌یاند” ئاڵای کوردستان لە مەندەلی داگیراوە و بەو هۆیەوە ئەوان وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێ ئەو بابەتە چارەسەر بکرێ، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تدا” شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین رایگه‌یاند” میلیشیایەکی سەر بە حەشدی شەعبی، لە مەندەلی، ئاڵای کوردستانی هێناوەتە خوارەوە. بۆ ئەم بابەتە و هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، لەگەڵ یەکێتی کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، بەرپرسەکەی پارتی دووپاتی کردەوە کە حەشدی شەعبی چەند ڕۆژێکە دەستی بە جووڵانەوە و سەرپێچی کردووە و دەیانەوێت ئاژاوە لە ناوچەکە دروست بکەن”.