ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی له‌كۆبوونه‌وه‌دایه
ئه‌مرۆ 10ی 9ی 2017 ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه دایه، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداره، وابریاره چه‌ند بڕیارێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بدرێت”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وابڕیاره، چه‌ند بریارێكی گرینگ له‌باره‌ی ناردنی شاندی باڵا بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه دیاری بكرێت، بڕیار له كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش یه‌كێك بێت له بریاره‌كان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، وابڕیاره، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم چه‌ند كۆمیته‌یه‌كی تر بۆ بابه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستان و به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆم دروست بكر