بزانه چی به‌سه‌ر میدیای پارتی دا دێت.. سبه‌ی ده‌ست پێده‌كه‌ن
كاروان ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای سه‌ته‌ڵایتی كوردستان، له‌باره‌ی گۆڕانكاریه‌كانی هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی، ئاشكرای كرد،ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2017، پەخشی هەردوو کەناڵی سەر بە دەزگاکە، بە سیستەمی HD دەست بە وەشان دەکەن و راشی گه‌یاند” دوای دەست پێکردنی پەخشەکەش، زیاتر گرنگی بە هەواڵ و بانگەشەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەن و کارەکانیان زۆرتر بۆ ئەو هەڵمەتە چڕ دەکەنەوە.
به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای سه‌ته‌ڵایتی كوردستان راشی گه‌یاند”گۆڕانکارییەکان زیاتر لە کوالێتیدا دەبێت کە بە HD کار دەکەن. ئەو تەکنیکەی ئێستا لەبەردەستماندا هەیە، تەکنیکێکی تازەیە. تاڕادەیەک کارمەندانمان لە بواری جیاجیا خولیان بینیوە، هەرچەندە ماوەکەی زۆر کەم بوو، بەڵام بەو هیوایەین لە کاتی خۆیدا بە کوالێتیی نوێ دەست بە کارەکانمان بکەین“.
هه‌روه‌ها كاروان ئاكره‌ی له‌باره‌ی هه‌ردوو كه‌ناڵه فه‌رمیه‌كه‌ی پارتی ده‌شلێـ” هەردوو کەناڵی (کوردستان تیڤی و زاگرۆس) لە چوارچێوەی (دەزگای سەتەلایتی کورستان) بەردەوام دەبن. ئەوەشی ئاشکرا کردبوو کە ئامانج لەو کارە ئەوەیە، توانا و وتارە میدیایی و ئیداری و توانا داراییەکانی هەردوو کەناڵەکە یەک بخرێن و بتوانرێت سوودێکی زیاتر لە توانا مرۆییەکانی هەردوو کەناڵەکە وەربگیرێت”.