پرۆژه پێشنیاره 7 خاڵیه‌كه‌ی یه‌كێتی و رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ئاشكرا ده‌بێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه پێشنیاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ چه‌ند پرسێكی گرینگ له‌باره‌ی كێشه‌كانی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان پێشانداوه، ئه‌م پرۆژه پێشنیاره‌ی یه‌كێتی له حه‌وت خاڵ پێكهاتبوو كه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا قبوڵكراوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی له پرۆژه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان كردۆته‌وه، كه له‌خاڵی شه‌شه‌مدا ئاماژه‌ی پێداوه له‌سه‌ر ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئه‌مه‌ش وه‌ك له خاڵی شه‌شه‌می پرۆژه‌كه‌دا هاتووه، یه‌كێتی له پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه”لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور بۆ راپرسی، متمانەی پێ ببەخشرێتەوە بۆ ئامادەكردنی دەستووری دەوڵەتی كوردستان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی خاڵی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و خاڵه‌شدا، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر پرۆژه حه‌وت خاڵیهكهدا رێكه‌وتووه، به كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك له خاڵی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی یه‌كێتی داهاتووه”ئاساییكردنەوەو كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی 14 یان 15ی ئه‌و مانگه ئه‌م خاڵه‌ی پرۆژه‌كه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی له خاڵی دووه‌می پرۆژه‌كه‌ی دا باس له چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی مووچه كردووه، وه‌ك له پرۆژه‌كه‌دا پێشنیاری كردووه، پارتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا هه‌ردوو حزب له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، كاریان له‌سه‌ر كردووه، له‌ئێستادا ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر كردنی مووچه، بۆ پاش سه‌ری ساڵ واتا له‌ساڵی نوێوه، ده‌ست پێده‌كرێت، پاشه‌كه‌وتی مووچه نامێنێت، دڵنیایی زیاتریش ده‌درێته هاوڵاتیان كه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌كانیان نافهوتێـت، پارتی و یه‌كێتی له‌م خاڵه‌دا هاوبه‌شیان كردووه و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا كاریان له‌سه‌ر كردووه”.
له خاڵی سێهه‌مینی پرۆژه‌ی پێشنیاری یه‌كێتی دا باس له‌وه ده‌كرێت، كه متمانە بەخشین بەسەرۆكو ئەندامانی ئەنجوومەنی سندوقی داهاتە نەوتی‌و غازییەكان”.
له‌خاڵی چواره‌می پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی دا هاتووه” هەمواری یاسای هەڵبژاردن‌و دەستەبەركردنی مافی دەنگدانی دانیشتوانی ناوچە دابڕێندراوەكان، بۆ ئەوەی نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت لەپەرلەمانی كوردستان، ئه‌مه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌رێگای ریفراندۆمدا، هه‌موو ئه‌و پرسانه یه‌كڵا ده‌كرێته‌وه، پارتی و یه‌كێتی له‌و خاڵه‌دا هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له رێگای ریفراندۆم دا”.
روئیای به‌یاسایی كردنی ریفراندۆم له‌ناو په‌رله‌ماندا، له خاڵی پێنجه‌می پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی دا هاتووه و به‌مه‌ش پارتی و یه‌كێتی له‌و خاڵه‌دا هاوبه‌شی ده‌كه‌ن” وه‌ك له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه” پەسەندكردنی یاسای ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.
گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی تری نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بووهه، له‌مه‌شدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌و خاڵه‌ش باس كراوه له پرۆژه 7 خاڵیهكهدا رایگه‌یاندووه، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی زۆر باش بووه، وه‌ك له خاڵی 7می پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی دا هاتووه، هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ژمارە (1)ی ساڵی (2005)”.