ڤیدیۆ:ئەفسەرێکی هەواڵگری ئێرانی:ئێران بەشدار بووە لە ڕوداوی ۱۱ی سێبتەمبەر
ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری ئێرانی پەردە لەسەر هاوکاری و کار ئاسانیەکانی ئێران دەکات کە پێشکەشی ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەی کردووە تایبەت بە ڕووداوەکانی ۱۱ سێبتەمبەر.
ئەبو قاسم مصباحی ئەفسەری پێشوی دەزگای هەواڵگری ئێرانی کە لە ئەڵمانیا کاری سیخوڕی کردووە دەڵێت پرسی پەلاماردانی پێگە سەراتیژیەکانی ئەمریکا جەندین جار لە لایەن هێزەکانی حەرەس سەوری باسکراوەو نەخشەڕێگای بۆ دانراوە،هاوکات ڕایدەگەیەنێت کە چەند هەفتەیەک پێش یانزەی سێپتەمبەر چەند نامەیەکی کۆد ی پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی چالاکی لەو شێوە.
ئەو ئەفسەرە سیخوڕە ئێرانیە ئێستا لە ئەوروپا دەژی و ئەو دان پیانانەی لە بەڵگە فلیمێکدا دەخاتە ڕوو کە کەناڵی ئەلعەرەبیە بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوی بکاتەوە