كاكه حه‌مه: رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی چاره‌سه‌ری زۆر كێشه ده‌كات
سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رایده‌گه‌ێنێت” رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی 70% كێشه‌ی كوردستان چاره‌سه‌رده‌كات.
له لێدوانێكیدا، (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود) سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی كوردستان، رایگه‌یاندوه”رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌دا حه‌فتای كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌یدا، سكرتێری حزبی سۆشیالیست رووی قسه‌كانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش ده‌كات كه بێنه ناو پرۆسه‌ی سه‌رخستنی ریفراندۆم و زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان بكه‌ن.