خوێ كه‌م به‌كاربهێنن له‌به‌ر تووش نه‌بوون به‌م نه‌خۆشیانه..!
لێکۆله‌ره‌وه پزیشکیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یان روونکرده‌وه که که‌م به‌کارهێنانی سۆدیۆم ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ بپارێزێت له نه‌خۆشیه‌کان.
له‌و باریه‌وه (کریستال سیمث) یه‌کێکه له‌و پزیشکانه‌ی که‌له ئه‌نجامی لکۆلینهوهکهدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتوه” که بۆ خۆ پاراستن له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و که‌م وکورتییه‌کانی خوێن و دوور که‌وتنه‌وه له په‌ستانی خوێن و توش نه‌بوون به نه‌خۆشی دل ئه‌وا خوێ که‌م به‌کاربهێنن و رۆژانه رێژه‌ییه‌کی که‌م به‌کاربهێنن.
له لایه‌کی تره‌وه (دکتۆر والته‌ر وێلت) ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه” که که‌م به‌کاربردنی خوێ له خواردنه‌کان وا ده‌کات که مرۆڤ له نه‌خۆشیه ترسناکه‌کان بپارێزێت و ته‌ندروستییه‌کی باشی هه‌بێت ، له لایه‌کی تره‌وه پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که زۆری خوێی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی توش بوون به جهلتهکان به‌تایبه‌تی به‌رده‌وام و به رێژه‌ییه‌کی زۆر له خواردنه‌کان به‌کاربهێنرێت.