چی خواردنێك بخۆین بۆ ئه‌وه‌ی دووربین له تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌هه‌موو جۆره‌كانی.
شێرپه‌نجه یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیه ترسناکانه‌ی که مرۆڤ به ده‌ستیه‌وه ده‌نالێنێت بۆیه زۆر رێگه هه‌ن بۆ رێگه گرتن له‌م نه‌خۆشیه‌و گه‌شه‌نه‌کردنی خاناکانی یاخود زۆر خواردن هه‌ن که دژی شێرپه‌نجه‌ن و سودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
به‌شێك له‌و خواردنانه‌ی كه مرۆڤ ده‌پارێزن له شێرپه‌نجه:-
1- قه‌رنابیت و که‌له‌رم و تور : ئحه‌م جۆره خواردنانه ده‌وله‌مه‌ندن به ماده کیمیاویه سروشتیه‌کان که رێگرن له به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی خانه‌کانی شێرپه‌نجه و دژی ماده کیمیاویه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانن .
2- سیر و پیاز : دوو خواردنی به سودن بۆ مرۆڤ که پێکهاته‌کانیان ده‌وله‌مه‌ندن به ماده به‌رگریکاره‌کان له نه‌هێشتنی کاریگه‌رییه خراپه‌کانی شێرپه‌نجه له‌له‌ش.
3- مێوه‌کانی و پرته‌قال و لیمۆ که ئه‌مانه‌ش ده‌وله‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌کان به‌تایبه‌تی جی هه‌روه‌ها بیبه‌ر و معدنوس و کیوی که ئه‌مانه‌ش پێکهاته‌کانیان پڕه له ڤیتامین جی و که ئه‌م جۆره ڤیتامینه‌ش یه‌کێکه له رێگرییه‌کان له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی ئۆکسیده‌کان و خانه‌کانی شێرپه‌نجه .
4- پاقله که ده‌وله‌مه‌نده به هۆرمۆنه رووه‌کیه‌کان که ئه‌م جۆره هۆرمۆناته‌ش به‌گری ده‌کات له توش بوون به شێرپه‌نجه.
5- چای زۆربه‌ی لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که چای به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه له توش نه‌بوون به جۆره‌کانی شێرپه‌نجه و توانانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که خانه‌کانی له‌ناوبه‌رێت ، به‌تایبه‌تی چای سه‌وز که پێکهاته‌کانی ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌کانی فینۆلیه و فلافۆنیه که ئه‌م دوو جۆره ماده‌یه‌ش رێگری ده‌که‌ن له‌به‌رده‌م بلاوبوونه‌وه‌ی خانه‌کانی شێرپه‌نجه له‌له‌ش.
6- ته‌ماته به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه واتا به شێوه‌ی دۆشاو بێت یان به‌شێوه‌ی سروشتی که پێکاته‌ییه‌کی تیایه به ناوی لیکۆبین که لێکۆلینه‌وه‌کان به باشترین ماکده‌ی داده‌نێن له به‌رگری کردن له خانه‌کانی شێرپه‌نجه جگه له‌مه‌ش به‌کارهێنانی ته‌ماته مرۆڤ دوور ده‌کاته‌وه له توش بوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن.
س.ح