هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی كورد كۆچی دوایی كرد
هونه‌رمه‌ندی كوردسی خه‌ڵكی شاری مهاباد (جه‌لال جهانگیری) به‌هۆی وه‌ستانی دڵیه‌وه له ته‌مه‌نی 45 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (رۆژی كورد)، كه دوێنێ یه‌ك شه‌ممه بلاوی كردۆته‌وه” هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری مهاباد كه كورده (جه‌لال جهانگیری) به‌هۆی وه‌ستانی دڵیه‌وه بۆ دواجار له ته‌مه‌نی 45 ساڵیه‌وه ماڵ ئاوای له هونه‌ر و هونه‌ردۆستان كرد.
هۆنه‌رمه‌ندی كۆچكردوو” یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده كورده ره‌سه‌نه‌كان و زۆر له خه‌می كورد و نیشتیمان بووه و فه‌رمانبه‌ر بووه له دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد بووە کە هەمیشە خەمی کوردی لە دڵدا بوو و هەوڵی بۆ دەدا، لە کاتێکدا کە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد، ئیزنی کاری چالاکانە بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی نەدەدا، جەلال جەهانگیری و چەند هونەرمەندێکی تری هاوڕێی، چەند زنجیرە کارتۆنێکی بەرچاویان بە زمانی کوردی و کوردییەکی پاراو بڵاو کردەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو یه‌كێك بووه له‌و هورنهمهندانهی كه زۆر دڵسۆزانه كاری ده‌كرد بۆ سه‌رخستنی ده‌نگ و ره‌نگی میلله‌تی كورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌مه‌ن رێگای نه‌دا و بۆ دواین دار له رۆژی دووشه‌ممه له 10/9/2017 له شاری مهاباد به‌نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.