ئەمریكا: هێزێكی گەورە لە سنوری كەركووك جێگیر دەكات.
دوای ئەوەی كە هەرێمی كوردستان بڕیاری سازادنی ڕیفراندۆمی لە تەواوی سەرزەمینی كوردستاندا, لە ئێستادا چەند گروپێكی شیعە لە هەوڵی نانەوەی ئاژاوەن لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم, لە ئەگەری دروست بوونی ئەم مەترسیانە ئەمریكا هێزێكی گەورەی لە سنوری كەركووك جێگیر كرد, دەلێت:” هەرهەڕەشەیەك بۆسەر خەلكی كەركووك جێگەی قبوڵكردن نیە”
جەنەڕاڵ جۆن مارێنز لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر لە تویتێکیدا دەنوسێت:” دوایی ئەوەی نامەیەكی تایبەتم ئاراستەی كۆشكی سپی ئەمریكا كرد، لەنامەكەدا ئاماژەم بەوە كردبوو، كە كەركوك مەترسیەكی زۆری لەسەرە لەلایەن وڵاتانی دراوسێ وە بەتایبەت، وڵاتی ئێران و توركیا و عێراق، پێیشم ڕاگەیاندن: كە بەنیازم بەشێك لە هێزەكانی تاجیر، لە نزیك شاری كەركوك جێگیر بكەم، بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، كە لەشاری كەركوك ڕوو دەدات، تاكوو هێزەكانمان بتوانن بەرپەرچی هەر هەڕەشەیەك بدەنەوە كە دەكرێتە سەر شاری كەركوك”
ئەو جەنەڕالەی سوپاسی ئەمریكا دەشنوسێت:” زۆر خۆشحاڵم، كە كۆشكی سپی ئەمریكا، خۆشحاڵ بوون بە بڕیارەكەی من، وە بڕیارەكەی منیان بەباش زانیی موافقەیان لەسەر بڕیارەكەم كرد، كە بەشێك لە هێزەكانی تاجیر لە نزیك شاری كەركوك جێگیر بكەم، وە ئەمڕۆ كۆشكی سپی ئەمریكا لە نزیك شاری كەركوك بەشێك لە هێزەكانی سوپای تاجیری جێگیر كرد، ڕاشیگەیاند تاكوو راپرسی كوردستان تەواو دەبێت، هەر هێزێك پەلەماری كوردستان وە بەتایبەتی شاری كەركوك بدات، بەتوندی وەڵامی دەدەینەوە”