چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه له باره‌گای پارتی ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، كه هێرشكه‌ری سه‌ر هه‌ڵسوراوێكی گۆڕان به‌ناوی مه‌لا سامان، كه‌سێكی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به زێره‌ڤانیه، ئه‌مرۆ دوو ئۆتۆمبێلی پڕ له چه‌كداری سه‌ر به گۆڕان هێرشیان كرده سه‌ر لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، به چه‌كی جۆڕی بیكێسی ته‌قه‌یان له باره‌گاكه‌ی ئه‌و پارته كردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌و دوو ئوتۆمبێل سه‌ر به عه‌بدولڵا كوێخا موباره‌ك بوونه، پێشتر چه‌ندین جار هه‌ره‌شه‌یان له لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه له چه‌مچه‌ماڵ، به‌رپرسێكی لقی 19ی پارتیش له چه‌مچه‌ماڵ ده‌لێـ” چه‌ندین جاره ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ هه‌ره‌شه‌ی هێرش كردنه سه‌ر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، ده‌لێ هه‌ماهه‌نگیش ده‌بینرێت، له‌نێوان قایمقام و ئه‌و پهرپرسهی گۆڕاندا هه‌یه به‌وه‌ی چه‌ندین لێدوانی داوه، گوایه ئه‌وه‌ی هێرشی كردۆته سه‌ر مه‌لا سامان، پێشمه‌رگه‌یه‌كی زێره‌ڤانیه”.
لوقمان شوانی كارگێری لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان له چه‌مچه‌ماڵ ده‌شلێـ” پێشمه‌رگه‌ی تۆمه‌تبار كرا، چه‌ندین جاره داوای كردووه ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن كه گوایه من ده‌ستم له‌و كاره هه‌یه فه‌رموو له‌رێگای یاسا بڵاو بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسی گۆڕان ئه‌مه‌ی قبوڵنه‌كردووه و هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كردووه”.
لوقمان شوانی، کارگێڕی لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ هه‌روه‌ها گوتیشی ئەمڕۆ لەکاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی لق لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە چەکی بیکەیسی تەقە لە بارەگاکەمان کرا”.
شوانی ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی دەستڕێژییەکە هیچ کەسێک نە لە پاسەوانان و نە لە ئەندامانی نێو بارەگاکە و نە لە هاونیشتمانیانی مەدەنی بریندار نەبووە، تەنیا زیان بە باڵەخانەی لق و کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی نزیک بارەگاکە کەتووە.
کارگێڕی لقی 19 ی پارتی باسی لەوەش کرد کە لەگەڵ ئاسایشی چەمچەماڵ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، سەرەداویان لەبارەی ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەستکەوتووە و پێیانوایە دەستی سیاسی لەپشتە.