پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات، له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت”.
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئاشكرایی ده‌كات”له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی یه‌كێتی و پارتیدا بڕیارداروه رۆژی سێشه‌ممه 12-9-2017 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە هەولێر ئەنجامبدرێت و هه‌روها ده‌شلێـ”چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌یەدا دوا وه‌ڵام لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگیرێت كه ئایا بەشداری دەکات یان نا”.
ئه‌م كۆبوونه‌وەیە‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینی 8-9 شاندێکی یه‌كێتی به پرۆژه‌یه‌كی حه‌وت خاڵییه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی كۆبووه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خاڵەکان نیشاندا و ته‌نیا بۆ جێبەجێکردنیان داوای دڵنیایی و پێکهێنانی مەتبەخێکی سیاسی لەنێوان هەر پێنج حیزبە سەرەکییەکە كرد.
بڕیاریشه ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی بۆ هەمان مەبەست کۆببێتەوە و پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و کێشە و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن”.