ڕێژەی هەژاری لە ئێران هەفتا لەسەدە

 
دامەزراوەی مورگن ی نا حکومی کە ڕێکخراوێکی ئەمریکی تایبەتمەندە بە توێژینەوەی ئەکادیمی،ئاماژە بە مەترسی زیادبوونی ڕێژەی هەژاری لە ئێران دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو گەندەڵی و بردنی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە لە لایەن دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باری سەرشانی هاوڵاتیانی قورس کردووە.
 
لە یەکێک لەو توێژینەوانەدا کە لە لایەن دامەزراوەکەوە خراوەتەڕوو لە ساڵی ۲۰۱٥ڕێژەی هەژاری حەفتا لەسەد بووە،وە هەر خانەوادەیەک مانگانە پێویستی بە چوارسەد دۆلارە بۆ ژیانێکی ئاسایی بەڵام تەنها دووسەد دۆلار داهاتی ئەو خانەوادانەیە.
 
سەبارەت بە هاوکاری وڵاتانی جیهان بۆ ئێرانیەکان دامەزراوەکە ئاماژە بەوە دەکات بونی نا دادپەروەری و سپی کردنەوەی پارە لە لایەن دەسەڵاتداران و پشتگیری ڕژێم لە تیرۆر ڕێگرن تا وڵاتانی جیهان هاوکاری دارایی و مرۆیی پێشکەشی ئێرانیەکان بکەن.
Back to top button