دراوی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌هایه‌كی زۆری له‌جیهان ده‌بێت
له راپۆرتێكی دا كه‌ناڵی كوردستان 24 شێواز و پێشنیاری دراوی ده‌وڵه‌تی كوردستانی خستۆته روو، وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا باسی لێوه كردووه، دراوی سەربەخۆی كوردستان یه‌كێكه له بنه‌ما گرنگه‌كانی ژێرخانی ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان”.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا كه‌ناڵه‌كه رای چاودێرانی و شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرتووه كه باسی گرنگی و به‌های دراوەكە ده‌كه‌ن به‌جۆرێك كه ده‌بێته مایه‌ی بوژاندنه‌وه و به‌هێزكردنی جومگه ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستان.