كەمال كەركووكی: ڕزگاركردنی حەویجە كاتێك دەبێت كاریگەری لەسەر ڕیفراندۆم لە كەركووك نەبێت

لەگەڵ ئەوەی پرۆسەی ئازادكردنی حەویجە لە ئێستادا بووەتە هەواڵی گەرمی میدیایی, تا ئێستا هیچ هەماهەنگیەك بۆ ئەو پرسە لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقیەكان لە ئارادانیە, بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك، ڕای دەگەیەنێت، پرۆسەی ڕزگاركردنی حەویجە كاتێك دەبێت كە كاریگەری لەسەر ڕیفراندۆم لە كەركووك و دەوروبەری نەبێت.

كەمال كەركووكی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی پارتی و بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك، ڕاگەیاند: “پرۆسەی ڕزگاركردنی حەویجە و دەوروبەری كاتێك دەبێت، كە كاریگەری لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە كەركووك و دەوروبەری نەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، كە بە پێ زانییارییەكان، هێزەكانی داعش و ئەو سەركردایەتییەی كە لە تەلەعفەر بوون پێشتر، ئێستا لە شاری (قائیم)ن، بۆیە دەبێت سەرەتا گرنگی بەو جێگاییە بدرێت و ڕزگار بكرێت.

بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك، گوتیشی: “بۆ حەیجەش هەوڵ هەیە هەماهەنگی بكرێت و له كاتی گونجاودا ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی ئەو شارە ئەنجام بدرێ”.

 

 

Back to top button