نەجمەدین كەریم: ریفراندۆم كاریگەری لەسەر پێكەوەژیانی پێكھاتەكانی كەركووك نابێت

 

دوای بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كەبڕیاردرا بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان بكەن, ئەم هەڵوێستەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر ئاستی پێكهاتەكانی ئەم پارێزگایە پێشوازیەكی گەرمی لێكرا, لەو بارەیەوە نووسینگەی پارێزگاری كەركووك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سنووری ئەو پارێزگایە كۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پارێزگاری كەركووك رایگەیاند 25 ئەیلوول ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە سنووری پارێزگای كەركووك بەڕێوەدەچێت.

جەختیشیكردەووە، ئەنجامدانی ریفراندۆم كاریگەری لەسەر پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان نابێت و كەركووك وەك هەمیشە بە شاری پێكەوەژیان دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە، پارێزگاری كەركووك هیوای خواست لە زووترین كاتدا ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەكە دەست پێبكات، تاوەكوو ئاوارەكان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

Back to top button