ئازاد جوندیانی : پێشبینمان نەدەكرد لە كوردستان كەسانێك لە سەربەخۆی بترسن

“ئازاد جوندیانی ” ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەشداری پانێلێكدا لە ژێر ناوی ( ئاسۆكانی دوای ڕیفراندۆم ) لە شاری هەولێر ڕایگەیاند ” لەسەرتای باسكردنی ڕیفراندۆم و بڕیاردان لەسەری باس لەوە دەكرا كە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان نەبێت ، بەڵام ئیستا ئەوە براوەتەوە كە ئەو ڕیفراندۆمەی كوردستان دەیەوێت بیكات بۆ سەربەخۆی كوردستانە “.

هەروەها “ئازاد جوندیانی ” دەلێت ” ئێستا دوو دیدی جیاوازو ناكۆك بەیەك لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان هەیە ، بەرەیەكی كەمینە پێیوایە لەو دیوی تونێلەكە دەرگایەكی كراوە بەسەر جەهەنم دا هەیە ، بەڵام بەرەی زۆرینە وای دەبینێت كە نەخێر وانیە ئاسۆی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان كراوەیە بەسەر سەربەخۆیدا “.

“جوندیانی ” دەشڵێت ” تێدەگەین لە وڵاتانی دەوروبەر كورد فۆبیای هەیە ، بەڵام پێشبینیمان نەدەكرد لە كوردستاندا فۆبیای سەربەخۆی هەبێت و كەسانێك لە سەربەخۆی بترسن ، بۆئێمە خەڵكی كوردستان بترسێنین ؟ بۆ مەگەر لە سەد ساڵی ڕابردوودا خەڵكی كوردستان كام ترس هەیە نەیدبێت ، تەنها ترسی چەكی ئەتۆمی نەبێت “.

Back to top button