ڤیدیۆ: بزانه كێ بۆته پارێزگاری سلێمانی
خواكوڕك
بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له پارێزگای سلێمانی زۆر به‌توندی له تێوان گۆڕان و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو، تا كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی سوكایه‌تی و ناوزراندن به كاندیدی پۆستی پارێزگاری یه‌كتری بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی پارێزگاكه به‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام یه‌كێتی سووڕبوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته نه‌درێت به‌م كه‌سه، دواجاریش قسه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ كرد و د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون بوو به پارێزگاری ئه‌و شاره.
هۆكاری دژایتی كردنی د. هه‌ڤاڵ و رێگری كردن له‌وه‌ی ببێته پارێزگار، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعر و په‌خشانه‌ی به‌سه‌ر سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر، له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان له رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌وكاتی حیزبی به‌عس به‌ناوی هاوكاری كه‌له سلێمانی ده‌رده‌چوو، بڵاوی كردبووه‌وه. ئه‌م هۆكاره‌ش وایكرد له ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كانی ئه‌و شاره د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نازناوی (هه‌ڵه‌وه‌ڕ)ی پێبدرێت.