ئیسرائیل به‌فه‌رمی داوای له ئه‌مریكا كرد پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات
وه‌زیری دادی ئیسرائیلی داوا له ئه‌مریكا ده‌كات كه پشتیوانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بكات و رایدهگهێنێت” دەوڵەتی کوردستان سوودی بۆ رۆژئاوا و ئیسرائیل دەبێت”.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه له رۆژی دوو شه‌ممه ئه‌نجامیدا،وه‌زیری دادی ئیسرائیلی (ئایلێت شاكید)، پشتویانی ئیسرائیل پشتیوانی لە سەربەخۆیی کورد، بەلایەنی کەمەوە لەسەربەخۆیی کوردی عێراق دەکات.
شاکید لە کۆنفرانسەکەدا کە لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی بوو، ئه‌وه‌شی به ئاشكرا گوت” كه ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا بەرژەوەندییەکی زۆریان لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان هەیە، پێشی وابوو كه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌مریكا به‌ف هرمی پشتیوانی له پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.
گوتەکانی وەزیری دادی ئیسرائیل لەکاتێکدایە، کە پێشتر بنیامین نەتەنیاهوو لە دانیشتنێکیدا لەگەڵ 33 کۆنگرێسمانی ئەمریکا رایگەیاندبوو” كه پێویستە کورد دەوڵەتێکیان هەبێت.