پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاری پێویست ده‌درێت
بڕیارە ئەمڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی و پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئه‌نجامبده‌ن بۆ گه‌یشتن به ریضككهوتنی كۆتایی له سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
بهپییضی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كیتی به شاندیض: له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆران كۆده‌بنه‌وه و دوایان بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌ن، به به‌شداری و ئاماده‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆران یاخود به‌بی ئه‌وان، كه بڕیار وایه له رۆژی پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه، به‌ڵام پارتی و یه‌كیتی تا ئێستاش پێیان باشه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێنه نێو كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده نه‌بن ئه‌وا په‌رله‌مان به هه‌رجۆرێك بێت كاراده‌كرێته‌وه.
هه‌ر بەپێی زانیارییه‌كان بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی بەیەکەوە لەگەڵ گۆڕان، لەبارەی رێککەوتنێك لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،بگه‌نه رێككه‌وتن.